بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سید یاسین مووسەوی پێشنوێژی هەینی بەغدا بە ئەماژە بە سەقامگیریی عێراق و هەوڵی ترامپ بۆ سەرخستنی پیلانی ئیسرائیلی گەورە وتی: دەسەڵاتی نوێی عێراق هەڵە و ئیرادی زۆری هەیە، بەڵام بەوەشەوە زۆر لە حکوومەتانی عەرەبی و لەوان میسر و ئۆردۆن و سووریا باشترە.
وتیشی: ئەو تۆقاندنە نوێیەی بە هاتنی ترامپ سەبارەت بە ڕووخاندنی دەوڵەت و سڕینەوەی گرووپیگەلی بەرخۆدان و حەشدی شەعبی ورووژاوە، تەنیا شەڕێکی پاگەندەییە و دوژمن هەوڵ دەدا لەو ڕێگەوە سیاسەت بکاتە جێگرەوەی شەڕ بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی.
ئایەتوڵڵا مووسەوی جەختیشی کرد: ئەگەر بەرەنگاری پڕۆژەی ئەمریکایی-زایۆنی نەبینەوە ئەوا دەبێ شایەدی پەیوەستبوونی بەشگەلێک لە خاکی ئۆردۆن، عێراق، سووریا و تەنانەت عەرەبستانی سعوودی بە ڕژیمی زایۆنی بین و ئەمەش واتە هەوڵ بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی دووەمی جۆلانی لە عێراق.
Your Comment